بە گوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا لە روداوی تەقەکردنەکەدا 26 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
روداوەکە لە کەنیسەیەکی شاری سازرلاند لە ویلایەتی تەکساسی باشوری ئەو وڵاتە ڕویداوە.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تەقەکەرەکە بکوژن و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵ کەسە هێرشبەرەکە دوای ئەوەی چووەتە ناو کەنیسەکەوە بەشێوەیەکی کوێرانە دەستی کردووە بە تەقە، کە لەو کاتەدا نزیکەی ٥٠ کەس لە ژورەوە بوون.













............